- کتێب : تاعوون
- نووسەر : ئەلبێر کامۆ
- وەرگێڕ : موحسین ئەحمەد عومەر
رامبێر سەیرێکی کرد و لە پاشان گوتی: «ببینە تاروو، ئایا ئێوە توانای ئەوەتان هەیە کە لە پێناوی خۆشەویستییەکەدا بمرن؟»
– نازانم، بەڵام پێم وایە نەخێر، ئێستا نا.
– ئەمەتە. ئەی ئێوە تواناتان هەیە لە پێناوی ئایدیایەکدا بمرن؟ ئەمە ڕوونە بە چاو دەبینرێ. هەرچی منم، پێم وایە ماندوو بووم ئەوەندەی خەڵک ببینم کە لە پێناوی ئایدیایەکدا بمرن. باوەڕم بە پاڵەوان نییە، دەزانم ئاسانە و تێگەیشتووم کە مەسەلەیەکی بکوژە. ئەوەی بەلامەوە سەرنجڕاکێشە، ئەوەیە کە بژین و بمرین لە پێناوی ئەوەیدا کە خۆشمان دەوێ.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.