- کتێب : ئەفلاتونیزمی نوێ
- نووسەر : محەمەد کەمال
بە درێژایی مێژووی بیرکردنەوەی فەلسەفی، ئەفلاتونیزمی نوێ کاریگەرێتیی لەڕادەبەدەری لەسەر کولتووری ڕۆشنبیریی پاش خۆی تۆمار کردووە. کاریگەرێتییەکەی تەنها بەسەر بیرکردنەوەی فەلسەفییەوە نەبووە و توانیویەتی گۆڕانکاری لە دید و بیرکردنەوەی زۆر لە شوێنکەوتوانی دۆگمای دیندا بهێنێتە کایەوە. تەنانەت پاش داخستنی فێرگە فەلسەفییەکان لە ئەسینا، ئەسکەندەرییە و ئەپامیا لە لایەن دەستەڵاتی دینەوە، ئەفلاتونیزمی نوێ بەردەوام بە ئاشکرا و بە نهێنی درێژەی بە مانەوە و کاریگەرێتییەکەی خۆی داوە. ئەم فێرگە فەلسەفییە ئەفلۆتین (٢٧٠ی پاش مەسیح مردووە)، فەیلەسوفی یۆنانی، کە لە میسر لەدایک بووە، دایمەزراندووە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.