- کتێب : گۆرانییەک بۆ تەنیایی داهۆڵەکان
- شاعیر : محەمەد موەفەقی
یا دەروونناس!
من ڕۆحم لە هەیبەتی ئەم هەموو دیوارە
تۆقیوە لە دەروونما
تکایە پەنجەرەیەکم بۆ تەجویز کە
بەرەو «بحرالمیت»
بەرەو یەکی شەشی پەنجا و شەش
بەرەو گۆرانییەکانی دایکم
کە چی ڕەوە ئەسپە تیا دەستەمۆ ئەبێت.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.