- کتێب : تەنەکە
- نووسەر : یەشار کەمال
- وەرگێڕ : شوکور مستەفا
کتێبی تەنەکە یەکێک لە ڕۆمانە خوێنەر ڕاکێشەکانی «یەشار کەمال»ـە. یەشار کەمال (لەدایکبووی ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ لە گوندی گۆگچەلی – ٢٨ی شووباتی ٢٠١٥)، نووسەر و وتارنووس و ڕۆماننووسی تورکی بە ڕەچەڵەک کوردە کە بە یەکێک لە نووسەرە پێشڕەوەکانی تورکیا دادەنرێت. یەشار کەمال بۆ خەڵاتی نۆبێل لە ئەدەبدا کاندید کرابوو.
لەسەرەتای لاوێتیدا یەشار کەمال چالاکوانێکی کۆمۆنیزم بووە. لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ناسیۆنالیستە تورکەکان تۆمەتباری دەکەن بە جووداخوازی و ھەر بەھۆی ئەم بابەتەشەوە دادگایی دەکرێت. یەشار کەمال لەماوەی ژیانیدا دووجار ھاوسەرگیری کردووە یەکەمیان لە ساڵی ١٩٥٢ لەگەڵ سیلدا سێرێرۆ کە کچی جولەکەیەکی تورکیا بوو و دووەم ھاوسەرگیریشی لەگەڵ عایشە بابان بوو لە ساڵی ٢٠٠٢ کە مامۆستای زانکۆی بیلگییە بوو لە ئەستەمبوڵ.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.