- کتێب : بیرەوەرییەکانی ئیحسان نووری پاشا
- نووسەر : ئیحسان نووری پاشا
- وەرگێڕ : وریا قانع
ئیحسان نووری (١٨٩٢ – ١٩٧٦)، کوڕی عەلی قولی پاشا، ڕابەری شۆڕشی ئاگری داغ، لە ساڵی ١٨٩٣ لە گەڕەکی (ئالی گوڵی- عەلی قولی) شاری بەدلیس لەدایکبووە. پۆلەکانی خوێندنی سەرەتایی ھەر لەم شارەدا تەواو کردووە، دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەرزی سەربازیی ڕوویکردوەتە شارەکانی ئەرزنجان و ئەستەنبوڵی ئەو کاتە و لە ساڵی ١٩١٠، دوای خوێندنی سەربازیی بۆ یەکەمجار لە ڕیزەکانی سوپای عوسمانی دا بوو بە ئەفسەر.
ئیحسان نووری پاشا، بەشداری زۆربەی ئەو شەڕانەی کردووە کە سوپای عوسمانی لە ئەلبانیا، وڵاتانی عەرەبی و گورجستان دژ بە سوپای ڕووسیا بەرپای کردوون، تەنانەت وەک ئەفسەرێک لە سوپای عوسمانلیدا ماوەی ٣٣ مانگ لە یەمەن ماوەتەوە و گەلێ کارو لێپرسراوێتی سەربازیی پێسپێردراوە.
دوای ساڵی ١٩٠٨ (واتە ئەو کاتەی کۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقی، دەسەڵاَتی تورکیایان کەوتەوە دەست) ڕێگا خۆش بوو بۆ پێکھێنان و کردنەوەی گەلێک ڕێکخراو. ئیحسان نووری پاشاش وەکوو کەسایەتیەکی کورد لەو دەمەدا پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەی تەعالی کوردستانەوە، کە ھەر لەو کاتە بەدواوە دامەزرا.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.