- کتێب : ژیانم خۆش دەوێ دەگەڵ ئازادی
- نووسەر : مریەم قازی
لە کۆمەڵگای پیاوسالاردا پێنووسی ئافرەتان گرینگییەکی تایبەتی هەیە، ئەو دەگمەن خاتوونانەی کە هیممەت دەکەن دێنە گۆڕەپانی چالاکی نوواندن و خووڵقاندنی دەق و بەرهەم، پێویستە بەتایبەتی ئاوڕی جیددی لە بەرهەمەکانیان بدرێتەوە، چوونکە ئەو بەرهەمانە لە ڕوانگە و دید و زەینی بەشێکی ونبوو و پەراوێزخراوی کۆمەڵگا بەرهەم هاتووه، ڕوانگەیەک کە گەرەکیەتی خۆی لە ئۆبژەبوون دەرباز بکات و وەک سووژەیەکی سەربەخۆ دەنگ هەڵبڕێت.
ژیانم خۆش دەوێ دەگەڵ ئازادی بە کەڵکوەرگرتن لە سەبکێکی ڕیئالیستی، لە زمانی یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی چیرۆک واتە “زێڕن” ژیانی خۆی و کەسایەتییەکی ترمان بۆ دەگێڕێتەوە کە دژ به دەسەڵاتی دەرەبەگایەتی، بۆ مسۆگەرکردنی ژیانێکی ئازاد و سەربەخۆ و پڕ لە خۆشەویستی سەری هەڵداوە و…
لەم ڕۆمانەدا ئەوین و خۆشەویستی، ڕق و کینە، ترس و دڵەڕاوکێ، خەم و خەفەت، زووڵم و زۆری، هیوا و هۆمێد، شەڕ و پێکدادان، سەرهەڵدان و ئازادی و… لە پەنا یەکتریدا جێیان بووەتەوە و داڕشتنێکی جوانی بۆ کراوە تاکوو بەرهەمێکی ناوازە لە دایک بێت.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.