- کتێب : یادداشت (کوردستان عێراق و شۆڕشەکانی شێخ مەحموود)
- نووسەر: ڕەفیق حیلمی
کاتێک کە میری کوردستانی باشوور بە پیلانی بەریتانیا و بە زەبری هێزی چەکداری لە نێو برا، مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەو ناوچەیە دوور خرایەوە، بە مامۆستای بیرکاری دادەمەزرێت، بەڵام دەستی لە کوردایەتی هەڵناگرێت، یەکێک لە ڕێکخەرانی شەڕەکەی بەر دەرکی سەرای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٠ی زایینی بووە و ماوەیەک لەسەر ئەم کردەوەیە دەستگیر دەکرێت.
ساڵی ١٩٣٩ی زایینی، “ڕەفیق حیلمی” بە سەرۆکی “حیزبی هیوا” هەڵدەبژێردرێت، بە هەوڵ و کۆششی بێوچانی ئەم سەرکردە نەتەوەییە لێهاتووە، زۆر لە ئەفسەری کورد پەروەر و کاسبکار و ڕووناکبیر وەک ئەندامی کارای ئەم ڕێکخراوە ڕامیارییەی کوردستان وەردەگیرێن. مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەگەڵ ئەوەی ناودارێکی ڕامیاری گەورە بوو، لە هەمان کاتیشدا شاعیر و مێژوونووس و وەرگێڕ و ڕەخنەگری لێهاتووی وێژەی کوردیش بوو، لە ماوەی ژیاندا ئەم بەرهەمانەی داناوە و بە چاپی گەیاندوون.
بەرهەمەکانی:
– کورد لە بەرەبەیانی مێژووەوە تا ١٩٢٠، بە زمانی عەرەبی.
– خولاسەی مەسەلەی کورد، لە فەرەنسییەوە کردوویەتی بە کوردی.
– شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی یەکەم، لە ١٩٤١.
– شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، بەرگی دووەم، لە ١٩٥٦.
– کوردستانی عێراق و شۆڕشەکانی شێخ مەحموود، ٦ بەرگە و هەموویان چاپکراون.
– پاش تەممووز، دیوانی شیعر.
– جگە لەمانەش بەدەیان گوتار و لێکۆڵینەوەی بەپێزی لە گۆڤارە کوردییەکانی وەک گەلاوێژ بڵاو کردووەتەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.