- کتێب : دیوانی شێعر - دڵدار
- شاعیر : دڵدار
- ساغ کردنەوە : عەبدولخالەق عەلائەدین
یۆنس کوڕی ڕەئووف کوڕی مەحموود کوڕی مەلا سەعدە. لە بنەماڵەی «خادم السجاد»ەیە. ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1918 لە کۆیە لە دایک بووە. ساڵی 1935 بۆ خوێندن دێتە هەولێر و لەگەڵ بورهان جاهید، شاعیر و برازای جەبار ئاغای کانی (کە ئەویش هەر شاعیر بووە) دەبێتە برادەرێکی نزیک و لەگەڵ هاوپۆلەکانی دیکەیان دەبنە هۆگری شێعری حەماسیی عەونی و دلاوەر و بێکەس و زیوەر و ئەحمەد بەگ.
ساڵانی 1940 هەتا 1945 لە بەغدا لە کۆلیجی حقووق دەرس دەخوێنێ. دوایە تاکوو کۆچی دواییەکەی، خەریکی ئیشی پارێزەری دەبێ.
لە ڕێکەوتی 12/11/1948ی زایینیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گەورەی هەولێر ئەسپاردەی خاک کراوە.
نێوئاخنی شێعرەکانی دڵدار، شێعری نیشتمانی و دڵدارین.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.