- کیێب : چوارینەکانی خەییام
- نووسەر: عومەر خەییام
- وەرگێڕ: هەژار
چوارینەکانی خەییام
کتێبی چوارینەکانی خەییام (رباعیات خەییام) کۆمەڵە شێعری فلسەفی زانای ناوداری ئیران عومەری خەییامە کە لە لایان مامۆستا هەژار وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
خەییام لەو شاعیرە ناودارانەیە کە شێعرەکانی وەرگێڕدراونەتەوە سەر زور زمانی جیهان.
ئەم چوارینانە کە لە سەدەکانی پێنج و شەشی هیجریدا نووسراون ئێستا لەم سەردەمەشدا خوێنەرانی خۆی سەرسام دەکات.
مامۆستا هەژار لەو کتێبەدا توانیوییەتی بە شێوەیەکی زۆر ئوستازانە چوارینەکانی خەییام بکاتەوە کوردی بەجۆرێک کە خوێنەر هەست دەکات ئەم شێعرانە لە بنەڕەتدا کوردی بوون و لە ڕاستیدا مامۆستا هەژار شاهکارێکی خوڵقاندووە.
لەم کتێبەدا چواریینەکان هەم بە کوردی هەم بە فارسی چاپ کراون.
بەشک لە پێشەکی کتێب چوارینەکانی خەییام
زۆر دەمێک بوو دەگەڵ چوارینەکانی خەییامدا ببوومە دۆست؛ ئەوەندەیان هۆگر ببووم، هەرگا کەسم لێ دیار نەبا، بە ویرەویر فارسییەکانم دەخوێندەوە.
من وێڕای هۆگریی زۆرم بە کاکڵی ڕوباعییاتەکەی خەییام، زۆریش حەزم لە وەزنی ڕوباعییەکانی بوو.
جار بە جاریک ڕووباعییەکم لە سەر وەزنی فارسییەکە دەکردە کوردی و لای خۆم یاداشتم دەکردن؛ تا ببوونە دوسەت و پنجا ڕوباعی.
لە ساڵانی 66 و 67ی زایینیدا- کە کرامە سەرپەرستی چاپەمەنی شۆرشی کورد- بە ئیجازەی سەرۆکی شۆرش (بارزانی) و هاوکارانی، هەر لە چاپخانەکەی خۆمان لە چاپم دا.
لەوان سەروبەندانەشدا، ناوی «هەژار» لە لای ساواک قوززەڵقورت و ژەهرەمار بوو.
هێندێک هەلیان دەرفەت زانی و ناوی هەژاریان قت کرد و بەناوی «خەییام بە کوردی» ئوفسێتیان کرد و فرۆشتیان.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.