- کتێب : بیرەوەرییەکانی مردوویەک
- نووسەر : عەزیز نەسین
- وەرگێڕ : سەید ڕەسووڵ حوسەینی
عەزیز نەسین, ڕۆژنامەنووس و ڕۆماننووس و نووسەری ناوداری تورکی، ناوی تەواوی محەمەد نوسرەتە لە ساڵی 1915 لە دورگەی “هیبلیادا” نزیک دەریای مەڕمەڕە لە ئیستەنبووڵ لەدایکبووە، لە خێزانێکی هەژار و کەمدەرامەت پەروەردە کراوە، باوک و دایکی خزمەتکاری ماڵە دەوڵەمەندەکان بوونە، تاقانەی خێزانەکەی بووە و هەر لە منداڵیەوە ئارەزوو و خولیای لە نووسین و خوێندنەوە هەبووە، بەهۆی هەژارییەوە بە دوای باشترین دەرفەتدا گەڕاوە بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بکات، بۆیە چوەتە خوێندنگای سەربازی چوونکە هیچ باجێکی لەسەر نەبووە، لە پاش تەواوکردنی بووەتە ئەفسەر، هەر لەوکاتەوە کۆمەڵە کورتەچیرۆکی نووسیوەتەوە و لە چەندان گۆڤار و ڕۆژنامەی تورکی بە ناوی “عەزیز نوسرەت” چەند بەرهەمێکی بڵاوکردوەتەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.