- کتێب : زینوێ بەتەم
- نووسەر : کامران حامیدی
ڕۆمانێکی مێژووی و کۆمەڵایەتییە،
ڕووداوەکانی بناری کێوەکانی حاجی برایم و دەڤەری بادیناوێی لە سەردەمی ڕەزا شادا دەگێڕێتەوە.
لە هەر بەشێک لەم ڕۆمانە ، قارەمانێک ، وەک مرۆڤە سەربەستەکان ئەسپی تیا خولدەدەن و دژ بە زۆرداران زانیاری بە خەڵک ئەدەن .و هەر لە پێناوی ئازادی و سەربەستی هەموویان بە شێوازی جۆراوجۆر گیانیان بەخت ئەکەن و بۆ هەتا هەتایە ناویان لە مێژوودا تۆمار دەکەن.
کێوه‌کانی حاجی برایم وه‌ک ده‌یان برای چاک پشتیان داوه‌ته پشتی یه‌ک.
به‌رامبه‌ریان قه‌ندیلی به‌رز، قورس و قایم دهسینگی زه‌وی چه‌قیوه. زینوێ به‌ته‌مه.
له‌بن پێی، بادیناوێ، شینه مارێکی دوور و درێژه ڕادهخوشی.
زستانان هێنده له‌و مه‌لبه‌نده به‌فر ده‌که‌وێ که‌س بڕوا ناکا بچێته‌وه؛
که‌چی، به‌هاتنی وه‌رزی به‌هارو گه‌شانه‌وه‌ی هه‌تاو، سه‌دان و هه‌زاران جۆگه ئاو وه‌ڕێ ده‌که‌ون، هۆنهۆن له چاوی کێوان دێنه خوار، به سه‌ر گۆنایاندا ده‌خزن، به که‌لێن و قوژبنی گابهرداندا ڕێیان ده‌دۆزنه‌وه،ده‌ستیان ده‌ده‌نه ده‌ستی یه‌ک و خۆ ده‌باوه‌شی بادیناوێ داوێن. لاره‌ی له‌شی نه‌رم ونیانی گوڵه گه‌زیزه و نه‌ورۆزان ده‌تباته دونیای به‌رینی خه‌یاڵات…
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.