- کتێب : لە ستایشی ژیاندا
- نووسەر : ڕەفیق سابیر
ڕەفیق سابیر لەو کتێبەیدا زۆر پسپۆڕانە بە جێی گێڕانەوەیەکی خەتتی لە ڕووداوەکانی ژیانی خۆی، حەولی داوە دابەشکارییەکی واتایی بۆ گێڕانەوەی ڕووداوەکان بخاتە ڕوو. ئەو سەرەتا لە بەشێکدا بە نێوی “چریکەیەک لە نیوە شەودا ” گێڕانەوەیەکی چیرۆکی بۆ خوێنەر دەخاتە ڕوو. دەستپێکی کتێبەکە دەستپێکی ڕۆمانە. لە وەسفی کەشێکی چیرۆکییەوە دەست پێ دەکا. خوێنەر دەباتە نێو جەنگە و جەرگەی ڕووداوێکەوە کە ئەو ڕووداوە زیاتر لە چیرۆک و لە ڕۆمانەکاندا وەسفی دەکرێ، نەک لە گێڕانەوەی ژیانی تاکە کەسی کەسێک کە خەریکە بیۆگرافیی خۆی دەنووسێتەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.