- کتێب : لە دیارەوە بۆ نادیار
- نووسەر : بەختیار عەلی
لە دونیای ئێمەدا تا ئەمڕۆ گەلێك ھێزی گەورە بۆ بەرتەسككردنەوەی تواناكانی قسەكردن ئیشدەكەن، تا ئەمڕۆ قوتابخانەكان و زانكۆكان مرۆڤ وا پرۆگرام دەكەن نەتوانێت بە دروستی باس لە خۆی بكات، تا ئێستا بەشی ھەرە زۆری ڕاگەیاندنی ئێمە لە خزمەت گەمژەكردن و لاڵكردنی مرۆڤدان. دەزگاكانی حیزب و حكومەت ساڵانە ملیۆنەھا دۆلار لە قایمكردنی كۆڵەكەكانی «كولتووری سەتحی و بازاڕی»دا سەرفدەكەن، شارەكانی ئێمە بێ شانۆن، بێ سینەمان، خەڵكی ئێمە دوورن لە كتێبە جوانەكان، دوورن لە فیلمە جوانەكان، دوورن لە بیستنی ھونەرە بەرزەكانی گۆرانی و مۆسیقار و شێوەكار، ئەوەشی دەگاتە ئەو وڵاتە خەڵك بە كەناڵەكانی خۆیدا دەیبات، تا ئێستا پۆلیسی فڕۆكەخانەكان و سەر سنورەكان لەسەر كتێب یەخە بە خەڵك دەگرن، كەچی بەودیودا ملیۆنەھا دۆلار لە پڕۆژەی بێمانا و گۆرانیبێژی بێھونەر و ڤیستیڤاڵی بێسوودا سەرفدەكرێن، بەڵام ھەموو ئەوانە بە ئەندازەی گوڵی ناو باغچەیەك كە بە خۆڕسك دەڕوێت، جوانییان نەخستووەتە سەر دونیای ئێمە. ئیدی مرۆڤی ئێمە لە ناو ئەم ماشێنە گەورەیەدا كە دەیھاڕێت و زەوقی لێدەستێنێتەوە، چۆن بتوانێت كاتێك دەست بۆ قەڵەم دەبات جوان و بە ویقار بنوسێت.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.