- کتێب : ئێستا کچێک نیشتمانمە
- شاعیر : شێرکۆ بێکەس
بەیانییتان باش!
من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی…
هنوز بررسیای ثبت نشده است.