- کتێب : دیوانی قانع
- شاعیر : قانع
محەممەد کابولی یان قانع (١٨٩٨ – ١٩٦٥) شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە. بەھۆی شیعرەکانییەوە بە «شاعیری چەوساوەکانی کوردستان» ناوبانگی دەرچووە.شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتووخوازانەن.
قانع (ناوی تەواو: محەممەد کوڕی شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ سەعیدی دۆڵاشی) باوکی لە شێخانی کۆنەپۆشیی شاری مەریوان و دایکی کە ناوی ئامینە بووە لە شێخانی کەوڵۆس بوو. ساڵی ١٨٩٨ لە گوندی ڕیشێنی لە شارەزوور لە دایک بووە. دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن، بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن لە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە، لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک دایکیشی کۆچی دوایی دەکات، مامەکانی نازی دەکێشن.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.