- کتێب : فەرهەنگی حوجره
- کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە: محەممەد ئەحمەدیان
فەرهەنگی حوجرە وەک یەکەمین فەرهەنگی کوردی سەبارەت به زاراوەکانی حوجرە دێتە ئەژمار و ئەم ٣ بەشە لەخۆ دەگرێ:
1)بەشی یەکەم؛ ئەو بەشە لە ڕاستیدا تیئۆری و بنەمای شێوازناسانەی 2 بەشەکەی دوایی لە ئەژمار دێ. لەو بەشەدا لایەنی مەعریفی و ئانتڕۆپۆلۆژیکی و ڕووناکبیری و کەلتووریی گوتار و هزری حوجرەیی شی کراوەتەوە.
2)بەشی دووهەم؛ فەرهەنگی زاراوەکانی حوجرە لە کوردستان. لەم بەشەدا زاراوەکانی باو لە نێو هەڵسوکەوت و ژیان و ژینگەی حوجرە، بەوردی و بەچەشنێکی بەڵگەمەند و شیکارانە لێکدراوەتەوە؛
3)بەشی سێهەم؛ فەرهەنگی کتێبە دەرسییەکانی نێو حوجرەکان. لەم بەشەدا بە چەشنێکی چڕوپڕ و شیکارانە و زانستی، تێکڕای کتێبە دەرسییەکانی حوجرە و بابەتەکانیان، زۆر شارەزایانە و وردبینانە ناسێندراوە و ژیاننامەی نووسەرانی کتێبە دەرسییەکانیش، هاوپێچ کراوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.