- کتێب: منداڵەکانی ساتۆرن
- نووسەر: بەختیار عەلی
من وا تێدەگەم، هەموو ئەو دەزگایانەی دیکتاتۆر دروستیان دەکات بۆ ئەوە نییە ئێمە دونیا نەبینین، بەڵکوو بۆ ئەوەیە ئەو دونیا نەبینێت. ساتی هەرە گەورەی دیکتاتۆر ئەو ساتەیە کە چیتر بەلایەوە گرنگ نییە، ئێمە چی دەبینین، بەڵکوو تەنیا ئەوەی بەلاوە گرنگە ئەو چی دەبینێت… ئەوە ساتی گەیشتنە بە ترۆپکی دیکتاتۆریەت، بە فۆرمە بێخەوش و ساف و پاکەکەی، ئەوە چرکەیەکە دەسەڵات تێیدا دەگاتە پلەیەک لە ڕازیبوون و دڵنیابوون لە خۆی و لە دونیا ئیتر بۆی گرنگ نییە خەڵکی هەست بە چی دەکەن، بەڵکوو تەنیا ئەوەی بۆ گرنگە ئەو هەست بەچی دەکات… لێرەوە هەموو ئەو شورا بەرزانەی دیکتاتۆر بە فەرمانبەرەکانی خۆی دروستیاندەکات، بۆ ئەوەیە نەهێڵن ئەو بزانێت لەو دیو شوراکانەوە چی هەیە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.