ئۆرفیۆس
ئۆرفیۆس عاشقێکی ئەفسانەیی، ژەنیارێکی بەتوانا و دەنگخۆشێکی بێوێنە بووە. ئۆرفیۆس شارەزا بوو لە ژەنینی «لیریک» بە جۆرێک کە سەرەنجی دار و بەرد و تەنانەت ئاژەڵە دڕەندەکانیشی، بۆ لای خۆی ڕادەکێشا. ئۆرفیۆس زۆر شەیدای «ئۆردیکا»ی هاوسەرێتی. بە جۆرێک کە «ئەپۆلۆ»ی کوڕی ئۆرفیۆس-یش عاشقی ئۆردیکا دەبێ. ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەپۆلۆ دوای ئۆردیکا دەکەوێ بە بیانووی نزیکبوونەوە لێی و پاشان ئۆردیکا لە دەستی هەڵدێ و لە کاتی خۆشاردنەوە، بە هەڵە پێ لە مارێک دەنێت، مارەکە ئۆردیکا دەگەزێت و گیانی لە دەستدەدات. مردنی ئۆردیکا بۆ ئۆرفیۆس، ئازاربەخش دەبێ و تراژیدیای ئۆرفیۆس لێرەوە دەستپێدەکات.
سەفەر بۆ دنیای مرددوان
ئۆرفیۆس سەفەر دەکات بۆ دنیای مردووان و هەوڵ دەدات کە ئۆردیکا بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان و بۆ ئەم ئەرکەش ڕوو لە خوداوەند «هادەس و پرسفۆن» دکات. هادەس ڕازی دەبێت و مەرجێکی بۆ دادەنێت؛ مەرجەکەش ئەوەیە تا کۆتایی ئەم سەفەرە و چوونەدەر لە دنیای مردووەکان، ئۆرفیۆس ئاوڕ نەداتەوە بۆ دواوە. بەڵام ئۆرفیۆس بە هۆی گیرۆدەبوونی بە ئۆردیکا، ئاوڕ دەداتەوە و بۆ هەمیشە ئۆردیکا لە دەستدەدا.
مەرگی ئۆرفیۆس
ئۆرفیۆس بە هۆکاری ناونەهێنانی لە «دینیوسیس» لە کاتی خوێندنی گۆرانی و ستایشی خوداکاندا، دەکەوێتە بەر ڕقی دینیوسیس و ژنانی هەواداری. دینیوسیس ژنانی لایەنگری خۆی هاندەدا بۆ کوشتنی ئۆرفیۆس. کاتێک ئەو ژنانە بەرد و چلەداری تێهەڵدەکەن، ئاوازەکەی ئۆرفیۆس ئەوەندە بەسۆزە کە هەموو ئەو ئەشیایانە دێنێتە سەما و بەر ئۆرفیۆس ناکەوێت. لە کۆتاییدا ژنان ناچار دەبن بە دەستی بەتاڵ هێرشی بۆ بەرن و جەستەی پارچە پارچە بکەن.