- کتێب : سەدەی ناسیونالیزم
- نووسەر : بەختیار عەلی
تراژیدیای كورد تەنیا بەشبەشبوونی زەوییەكەی نییە، بەڵكوو دیوێکی دیکەی تراژیدیای كوردبوون، دیوی پچڕانی قۆناغ و سەدە و ساڵەكانێتی لە یەكتر. بە زمانێكی سادەتر و ڕاستەوخۆتر، تراژیدیای كورد تەنیا ئەوە نییە كە كوردەكانی ئێران و عێراق و توركیا ناتوانن لەگەڵ یەكدیدا لەیەک قەوارەی سیاسیدا كاربكەن، بەڵكوو ئەوەیە نەوەكانی دوێنێ لەگەڵ نەوەكانی ئەمڕۆدا پردێكیان نییە، سەدەی پێشوو لەگەڵ ئەم سەدەیەدا بەردەوامییەكی كولتووریی نییە، تراژیدیاكانی دوێنێ هیچیان بۆ تراژیدیاكانی ئەمڕۆ جێنەهێشتووە، هیچ نەوەیەک بە ڕاستی و بەوردی ئەزموونی خۆی بۆ ئەویدی جێنەهێشتووە، واتە لە نێوان قۆناغە جیاوازەكانی مێژوویی ئێمەدا، هەمە ڕەنگی ڕووداوەكان، نەبوونەتە هەمەڕەنگییەكی مێژوویی.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.