- کتێب : بنچینەکانی کورد و چەند وتارێکی کوردناسی
- نووسەر : ڤلادیمێر مینۆرسکی
- وەرگێڕ : نەجاتی عەبدوڵڵا
ڕەنگە یەکێک لەو ڕۆژهەڵاتناسانەی کە لە هەموو ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانیناسەکانی دیکە، زیاتر بەشداری لە نووسینەوەی مێژووی کورد کردبێ، ڤلادیمێر مینۆرسکی بێ. پیاوی سیاسیی دوایەمین قۆناغی ئیمپراتۆریای ڕووسیا، ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانیناسی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، مینۆرسکی، بەشدارییەکی زۆری لە لێکۆڵینەوەی کوردناسیدا کردووە. شوێنی مینۆرسکی لە نووسینەوەی مێژووی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، مێژووی ئایینزا کوردییەکان زۆر دیار و بەرچاوە. هەر لە ڕاستیدا زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین مینۆرسکی یەکەمین ڕۆژهەڵاتناسی ئەورووپییە کە “بە شێوەیێکی زانستییانە” لێکۆڵینەوەی کوردناسی لە ئەورووپا برەو پێ دابێ.
نقد و بررسی وجود ندارد.