- کتێب : هونەر و ئەدەبیاتی کوردی لە یەکێتیی سۆڤیەت
- نووسەر : ئۆزکان ئۆرتاش
کوردانی سۆڤیەت ڕۆڵێکی گرنگیان لە خوڵقاندن، بووژانەوە و پەرەپێدانی فۆلکڵۆڕ و ئەدەبیات، مۆسیقا، سینەما، شانۆ، ڕۆژنامە، ئەلفوبێ، پەروەردە، کوردناسی و چالاکی ڕادیۆیی و گشت بوارەکانی فەرهەنگی و مێژووییدا هەبووە. لە زۆر بواردا کوردانی سۆڤیەت پێشەنگ و دەسپێکەری ئەم چالاکیانە بوون. یەکەم ڕۆمان، یەکەم ڕادیۆی کوردی، یەکەم کۆنگرەی کوردناسی، یەکەم پەروەردە و فێرکاری مۆدێڕنی زمانی کوردی، درێژماوەترین ڕۆژنامەی کوردی، یەکەم گرووپی مۆسیقای جاز و هتد. لەم نێوەدا ڕۆڵی یەکێتیی سۆڤیەت لە خولقانی هەلومەرجی یەکسانی ماف و پەروەردە بۆ گەلان و پشتیوانی لە دەسکەوتەکانی فەرهەنگی گەلان لە مێژوودا بێ وێنەیە. ئەزموونی کوردانی سۆڤیەت لە مێژووی فەرهەنگی کورددا هەرمانە و ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی فەرهەنگی کورددە کە لە درەوشان ناکەوێت.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.