- کتێب : کۆبەرهەمی ئەحمەدموختار جاف
- شاعیر : ئەحمەدموختار جاف
- کۆکردنەوە، ئامادەکردن و ساغکردنەوەی : کاروان عوسمان خەیات (ڕێنین)
- فەرهاد شاکەلی
ئەحمەد موختار جاف ساڵی ۱٨۹٨ی زایینی لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووه. کوڕی وەسمان پاشای گەورەی جاف و عادیله خانم بووە.
ئەحمەد موختار بێجگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی فارسی، تورکی، عەڕەبی و کەمێکیش ئینگلیزی زانیوە، ئەحمەد موختار و تاهیربەگی برای دوو شاعیری ناوداری کوردن کە هۆنراوەکانیان لایانگرانێکی زۆری هەیە، ئەم شاعیرە بەتوانایە لە هەموو بوارەکاندا شێعری نووسیوە و هەڵبەستی نیشتمانێکانی لە ڕیزی پێشەوەی هەڵبەستە نیشتمانێکانی سەرەتای سەدەی ڕابووردوو دادەندرێ.
ئەی وەتەن! جەننەتی یا ڕەوزەیی ڕیزوانی تۆ؟
باعیــــسی کەیفـــی دڵــە باغ و گوڵستانــــی تۆ
تۆزەکەت ســـوورمەیە بۆ چاو و عەبیرە خاکت
ڕاســـتە گەر بێت و بڵێــم قیبلەیی کوردانی تۆ
ئەحمەد موختار ساڵی ۱۹۳۵ی زایینی لە تەمەنی ۳٨ ساڵیدا لە کاتی پەڕینەوە لە چۆمی سیروان کە سواری کەڵەکێک بوو، لە لایان چەند کەسەوە کوژراو و جوانەمەرگ بوو و تەرمەکەی لە گوندی عەبابەیلێی نیزیکی هەڵەبجە بە خاک سپێردراوە.
ئەم کتێبە کۆبەرهەمەکان و ژیاننامەی ئەو شاعیرە بلیمەتە لە خۆ دەگرێت.
دەمـــت بێنە بەقوربانـــــــــی وەفــــــــاتم
قــــەبووڵمە من لەجێی مووچە و بەراتــم
لە هیـــــــجرانا ئەوا ڕەنــــــــجوور و زارم
وەرە باڵــــین هـــەتا مـــاوە حـــــــەیاتــــم
هەمووکەس دەستی یاری خۆی لە دەستە
بە غــەیرەز من، کە هەر جوێنە خـــــەڵاتم
هنوز بررسیای ثبت نشده است.