- کتێب : ئازادی و دەسەڵات
- نووسەر : ئەییووب کەریمی
له‌و ساڵانه‌ی دواییدا تاقمێک بابه‌تی به ڕواڵه‌ت نوێ له به‌ستێنی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و بیری سیاسی‌دا به‌دیهاتوون که ده‌مه‌قاڵه‌ی زۆریان لێکه‌وتۆته‌وه… ئێستا دوای تێکچوونی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی نێئۆلیبڕالیسم وه‌ک ئیدیۆلۆژی کاپیتالیسمی هاوچه‌رخ، تاقمێک ده‌یانه‌وێ بیرۆکه‌ی ژیانی بێ ده‌وڵه‌ت زیندوو بکه‌نه‌وه و واده‌زانن ڕێگه‌ی ڕزگاری له‌وه‌دایه. ئایا ئه‌و بۆچوونانه پێوه‌ندییان به فۆڕماسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه؟ ئاخۆ ئه‌و چه‌شنه تیۆرییانه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێکی تایبه‌ت ده‌که‌ن؟ یان بێ بنه‌مان؟ له‌م کتێبه‌دا باسی ئه‌وه ده‌که‌ین که ئاخۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بۆ ژیانی ئازاد پێویسته یان به پێچه‌وانه‌وه، ده‌وڵه‌ت له‌مپه‌رێکه بۆ ئازادی. ئه‌گه‌ر گروپێکی بنده‌ست به‌و ئاکامه بگات که ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ ده‌بێ چ بکات؟ له‌م کتێبه‌دا به شێوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و تیۆریک ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێ ده‌که‌ین.
(بەشێک لە دەقی کتێبەکە)
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.