- کتێب : بە سەرسامی لە ناو وێرانەدا
- نووسەر : بەختیار عەلی
نووسەر سەبارەت بەم کتێبە دەڵێت: ” ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا چاوپێکەوتنێکی درێژی هاوڕێی ئازیز مەریوان هەڵەبجەییە لەگەڵ مندا، تەوەری باسەکە منداڵی و ساڵانی سەرەتای گەنجێتییە… چاوپێکەوتنەکە بەهانەیەک بوو بۆ من، نەوەک تەنیا شتێک لە منداڵیی خۆم بگێڕمەوە، بەڵکو چەند تێڕامانێکی دیکەش دەربارەی ژیان و خوێندنەوە و سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئارەزووی نوسین و هاوڕێیانی ئەو سەردەمە تۆماربکەم… چاوپێکەوتنەکە جێگایەکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە، چونکە قسەکان دەربارەی منداڵێک و دواتر مێردمنداڵێکی سەرسامبوون لە سەردەمێکدا بە جۆرێکی ترسناک ڕووی لە هەرەس و وێرانبوون بوو.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.