- کتێب: دیوانی بێسارانی
- نووسەر: مەولانا مەلا موستەفا
- کۆکردنەوە، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە: عەبدوڵڵا حەبیبی
- وەرگێڕانی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە شەرحی شیعرەکان بە سۆرانی: مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان
مەلا مستەفا کوڕی مەلا قنی تۆڵەکە کوڕی مەلا شەمسەدین، لە ساڵی ١٠٥٣ی کۆچی (١٦٤٣ یان ١٦٤٤) لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شارستانی سەوڵاوا دایە) لەدایکبووە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە وانەی مەلایەتیی خوێندووە. لە سنە ئیجازەی دوازدە زانستییەکەی مەلایەتیی وەرگرتووە و بە «مەلا مستەفای بێسارانی» لە ناو خەڵکدا ناسراوە، وەک شاعیریش «بێسارانی» بووە بە نازناوی شیعری. دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و لەوێ دەستی بە دەرس وتنەوە کردووە.
بێسارانی زۆربەی ژیانی فەقێیەتی لە پایگەلان بەسەربردووە. بەڵام لە دوای تەواوکردنی خوێندن بە یەکجاری لە بێساران نیشتەجێ بووە و خەریکی مەلایەتیی بووە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.