- کتێب : چوار نامیلکەی دوکتور عەلی شەریعەتی
- نووسەر: عەلی شەریعەتی
- وەرگێڕ: مامۆستا هەژار
ڕۆژێ کە ئیسلام باوی بوو، لەناو گەلاندا ناوی بوو، زێڕی هەبوو، زۆری هەبوو، چی بیگوتا، هەر ئەوە بوو. مامۆستاکانی ڕۆژاوا -لە فێرگە، لە زانستگایان، لەناو کۆڕی کەیخودایان- کاریان لاسای موسوڵمانان بوو، دابی ئەوانیان پێ جوان بوو. کەوای شۆڕیان دەبەر دەکرد، عەمامەیان لەسەر دەکرد، ئەدای ڕازی و ئەبووعەلی و دینەوەریان و غەزالی و کێ و کێی دیکەیان دەردێنا.
چۆن ئێستا مامۆستاکانمان -کە نەدارین- لاسای ئەوان دەکەنەوە، قەرزی کۆنە دەدەنەوە! لە جێژنەدا کڵاوی لەنگەری لەسەر؛ جبەی قۆڵ فش و فۆڵ دەبەر؛ ئەدای ڕۆژاوا دەردێنن؛ ئورووپاییانە دەنوێنن!
هنوز بررسیای ثبت نشده است.