- کتێب : دەمگرن ڕۆژێ بە شەرابی پێکەنینتەوە
- شاعیر : فەریدوون ئەرشەدی
هەرایە لە گیانمدا
هەرا،
کە مەی دەگێڕی بە ڕەگانمدا بێ باک .
دەمگرن ڕۆژێ، بە شەرابی پێکەنینتەوە
مەست .
ڕسوا دەبم دڵنیام،
بە چارەی ماندووانی ئەوینی شاراوە،
کە شیوەنە بەردەوام
لە مەیخانەی دڵمدا
بێ تۆ .
هنوز بررسیای ثبت نشده است.