- کتێب : وەک دەریایەک پڕ لە نهێنی
- نووسەر : بەختیار عەلی
تاکە ساتێک شیعر تێیدا دەتوانێت لەگەڵ سیاسەتدا تەبابێت، ئەو ساتە کورتانەیە کە سیاسەت خۆی دەبێتە چالاکییەکی توڕە دژ بە کۆیلەکردنی مرۆڤ. بەڵام ئەم ساتانە لە سیاسەتدا کورت، ڕاگوزەر، فریودەر، درۆزنانەن، ساتی تێپەڕ و پراگماتین تا قاڵبێکی نوێ و جڵەوێکی نوێ و ڕێکخستنێکی نوێ سەرهەڵدەدات. بەڵام لە شیعردا بە پێچەوانەوە هەمیشەیین، ئامانجی ناوەکی شیعرن… لە سیاسەتدا شۆڕش ساتێکی کورتە کە هەمیشە دەبێتەوە بە ساتی سەرهەڵدانی قۆناغێکی نوێی کۆیلەیەتی و تۆقاندن و سەرکوتکردنی مرۆڤ، لە کاتێکدا شۆڕش لە شیعردا جەوهەری ژانرەکەیە، بوار بەخشینە بە مرۆڤ هەموو ساتێک و لەگەڵ هەموو ڕستەیەکدا ئازادی خۆی پراکتیزەبکات.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.