- کتێب : دەروێش
- نووسەر : عەلی حەسەنیانی
بە ئارامی سەرم هەڵێنا و چاوم لە دەروێش وەفا کرد. بە کڵۆڵیم هاتە بەرچاو. شەمێک بوو کە بەبێ هاوارکردن دەسووتا و دەتوایەوە … گیانی ببوو بە ئەسرین و لە دەریای قووڵ و بێبنی چاوە شینەکانییەوە تکتک بە دەم برژانگەوە دەڕژانە خوار… فرمێسکەکان هەڵدەوەرین و نەدەمان، ون دەبوون… گیانی دەروێش وەفا ئەوینداری ڕاستەقینە، دەبوو بە فرمێسک و پێشکێشی خودای ئەوین دەکرا.
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)
هنوز بررسیای ثبت نشده است.