- کتێب : ئەو باڵندە بریندارە کە منم
- نووسەر : عەتا نەهایی
کاوە ئیتر شێعری نەئەخوێندەوە، بەدی ئەوت و بەدی ئەکرد و من هەروا داماو و دەستەوەستان لەو بەدکارییەم ئەڕوانی و لە خۆما کۆ ئەبوومەوە، گرمۆڵە و بچووک، ئەوەندە بچووک نەئەبوومەوە نەبیندرێم. کاوە ئەیبینیم و قاقا پێم پێئەکەنی و چاوە حیزەکانی پڕ ئەبوون لە ئاو. تف و لیک بە لچیدا شۆڕ ئەبووەوە و دەزوولەی ئەبەست و من نەمئەناسیەوە. ئەو پیاوە زەبەلاحەم نەئەناسیەوە کە خۆی بەسەر کورسییەکەدا پان کردبووەوە و ژنی، تەنانەت لە قاپێکی ڕەشی سی لە چل سانتیمەتریشدا، بە ڕووتی نەبێ نەیئەدی…
نقد و بررسی وجود ندارد.