- کتێب : هەورەکانی دانیال
- نووسەر : بەختیار عەلی
ئەم جۆرە شارانە مەڵبەندی ترسن … دێلاوار بەردەوام چاوەڕوانی ئەوە دەکات دڕندەیەک، جانەوەرێک، کارەساتێکی گەورە بدات بە سەریدا و وێرانیبکات. ئەو چاوەڕوانییە چووەتە خوێنمانەوە، دێلاوار یەک جار و بۆ ئەبەد تووشی ئەو دەردە بووە … هەندێ جار پەنجا ساڵ، سەد ساڵی ئارام تێدەپەڕێت، بەڵام هەموو ئەو جۆرە ئارامیانە درۆن، ڕۆژێک کەسێک دێت، خەونێک دێت، مەزهەبێک دێت و بە خەڵک دەڵێت دوژمن هاتووە نابوتتان بکات. ئەوە دووبارە هەموو گیانمان پڕ دەکاتەوە لە ئارەزووی جەنگ. من سی ساڵە دەخوێنمەوە بۆ ئەوەی بزانم، ئایا ئەو ترسە دەرمانی هەیە. ئاخۆ فەلسەفەیەک هەیە بتوانێت بە مرۆڤ بڵێ لە مرۆڤ مەترسە، بەڵام نییە… هیچ کتێبێک نییە مرۆڤ فێربکات لە مرۆڤ نەترسێت.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.