- کتێب : فەلسەفەی کانت
- نووسەر : محەمەد کەمال
ئەم نووسراوە هەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی کانت لە ڕوانگەی پرۆژە مێتافیزیکییەکەیەوە. کانت یەکێکە لەو فەیلەسوفانەی کاری کردووەتە سەر بیریاران و فێرگە فەلسەفییەکانی پاش خۆی کە تاکو ئەمڕۆ هەندێکیان بە ناوی کانتیزمی نوێوە لەسەر کێشە فەلسەفییەکان کار دەکەن. ئیمانۆئێل کانت (١٧٢٤-١٨٠٤) فەیلەسوفێکی ئەڵمانییە، لە شاری کۆنیگسبێرگ لەدایک بووە و ژیاوە. لە زانکۆی شارەکەی خوێندوویەتی و ماوەیەک وانەبێژ بووە و دوایی لە ساڵی ١٧٧٠دا بوو بە پرۆفیسۆر و وانەی لەسەر فەلسەفە، ماتماتیک، پێداگۆگ و جوگرافیا گوتووەتەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.