- کتێب : گرەوی چاوەکانی ئەم
- نووسەر : ئەحلام مەنسوور
ژنە یاخی و قەڵەمە دژە باوەکەی خانەقین کە قەت لە کەلی شەیتان نەهاتەخوار و هەمیشە خاوەنی قسەو هەڵوێستی خۆی بوو، زۆربەی تەمەنی بەتەنیا ژیا.
خۆی ئەیوت هەر بە مردوویی لە دایک بووم و ڕەنگە بە مردووییش لە ژێر سێبەری درەختێک لە نزیک دەربەندیخان بنێژرێم.
ئەحلام مەنسور ئەندامی حیزبی شیوعی، دەستە خوشکی لەیلا قاسم، نووسەری ئەڵوەن. لە تەمەنی گەنجییەوە تێکەڵاوی دونیای ئەدەب و سیاسەت بووە؛
یەکەم ڕۆمانی فێمینیستیی کوردی نووسیوە کە وەک مانیفێستێکی هۆمانیستی فێمینیستیی، باس لە ئازار و نەهامەتییەکانی ژنانی کوردستان، کۆمەڵگای نەریتی و گۆڕانی خێرای کۆمەڵگا ئەکات.
نووسراوەکانی ئەحلام مەنسوور ڕەنگدەرەوەی تەنیایی و سەختییەکانی ژیان لە کۆمەڵگایێکی نەریتین، پڕن لە ویستی داد و ئازادیی.
بەرهەمەکانیشی هەر وەک خۆی، بە هەڵوێستە ڕادیکاڵەکانی، ڕێگایێکی هۆمانیست فێمینیست-یان بۆ بیرکردنەوە و ژیان نیشان دا.
ئەم ڕۆمانەش، گرەوی چاوەکانی ئەم، هەر وەک ئەڵوەن، بە زمانێکی زبر و تووند، وەک نووسراوەکانیتری، ڕەنگدەرەوەی بەشێک لە ژیانی ئەحلام مەنسوور خۆیەتی و بە زمانێکی ڕەخنەگرانە، دۆخی کۆمەڵگای ژێر دەستی بەعس و بێ بەرپرسیارێتی نووسەر و هوونەرمەندەکان لە ئاست داڕمانی بنەما کۆمەڵایەتییەکان دەنوێنێتەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.