- کتێب : گرەوی بەختی ھەڵاڵە
- نووسەر : عەتا نەھایی
ئەوە چارەنووسی تۆیە هەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە، لە ستۆکهۆلم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژماره هەژدە لە سنگت بچەقێ. خەنجەرێکی مشتوو کارەبا کە سەری مشتووەکەی سەرە داڵێکی ئاسنی بێ، بە دەندووک و زاری کراوە و، چاوەکانیشی دوو چاڵی ڕەش بن. کێ دەزانێ ئەو خەنجەرە لە کێلانی ئێستا ونبوویدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنیوە؟
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)
هنوز بررسیای ثبت نشده است.