- کتێب : پەنجاودوو رۆژ لە گرتووخانەیەکی تورکیادا
- نووسەر : بیرەوەری
- وەرگێڕ : لوو بوورۆ
لوو بوورۆ، ڕۆژنامەنووسیی فەڕەنسی، قەت بە خەیاڵیشیدا نەدەهات کە بە هۆی هەڵگرتنەوەی وێنەیەک لەگەڵ شەڕڤانانی کورد، لەلایەن تورکیاوە قۆڵبەست بکرێ و لەوەش سەیرتر، تۆمەتی “تیرۆریست”ی بدرێتە پاڵ و بخرێتە گرتووخانەوە. هاوینی ساڵی ٢٠١٧، لوو لە شاری هەولێرەوە هەوڵ دەدا بچێتە ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی پەلاماریی شەڕڤانەکانی کورد بۆ سەر ڕەققە، پایتەختیی دەوڵەتی ئیسلامی ڕووماڵ بکا. هەوڵەکانی بێئاکام دەمێننەوە و لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی مۆڵەتێکی فەرمیدا بۆ چوونە ڕۆژئاوا، ڕوو دەکاتە ماڵی هاوڕێیەکی یۆنانی لە لیزبۆس. لە سنووری تورکیا، پۆلیسەکانی ئەو وڵاتە وێنەیەک لە لاپەڕەی فەیسبووکی ئەم ڕۆژنامەنووسەدا دەدۆزنەوە و کێشەکان لێرەوە دەست پێدەکەن….
هنوز بررسیای ثبت نشده است.