هاوارەبەرە و میرزا

ویژگی های محصول:
    سوالی دارید؟
    شناسه محصول: 1168 دسته‌بندی‌ها: ,

    430,000 تومان

    موجود در انبار

    تمامی کتاب های این فروشگاه از با کیفیت ترین و معتبر ترین نشرها می باشد و با گارانتی بازگشت وجه ارائه می شوند.

    • تضمین بهترین قیمت بازار
    • پشتیبانی عالی ۲۴ ساعته، ۷ روز هفته
    • بازگشت وجه در صورت عدم رضایت
    • تحویل سریع در کمترین زمان ممکن
    • کتێب : هاوارەبەرە و میرزا
    • نووسەر: فەتاح ئەمیری

    هاوارەبەرە و میرزا ڕۆمانێکە لە دوو جڵددا. کتێبی یەکەم هاوارەبەرە و کتێبی دووهەم میرزا .

    قارەمانی سەرەکی هاوارەبەرە “یارە” شوانێکی لاوە و قارەمانی سەرەکی کتێبی دووهەم “میرزا”.

    بەڵام یارە و میرزا لەهەر دوو کتێبدا ئامادەیی چالاکیان هەیە و ژیانیان تێکدەهاڵێ.

    زۆر کارەکتەری تر لە ڕۆمانەکەدا یار و هاوکاری ئەم دوویەن. دوو کارەکتەری ژن، “خەزاڵ” خۆشەویستی یارە و “یای‌ناز” خۆشەویستی میرزا وێنەی ئەبەدی ئەوینن.
    لە هەڵوەدایی و بێکەسی گونددا ژیان بۆ یارە مێهرەبانە لە کاتێکدا زۆر ڕەعییەت و خزمەتکار و شوان و سەپانی ناو ڕۆمانەکە تووشی زوڵم و دەستدرێژی و کوشتنی ئاغا و چەتە دەبن.

    یارە لەگەڵ میرزا ئاشنا دەبێ. میرزا کوڕە دەوڵەمەندێکی شار کە لە دەوڵەت قاچاغە.
    “هاوارەبەرە” مێلۆدییەکی شمشاڵە بۆ کاتی خەتەر و ئاگادارکردنی ئەوانیتر لە خەتەر و هەروەها هاوار‌بردن.

    ئەم شمشاڵ و هاوارە لە نیوەشەودا بە هانای یارەوە دێن.

    “هاوارەبەرەو و میرزا لە ڕاستیدا بەهانەن، بەهانە بۆ ‌ئەوەی نووسەر زمان و فۆلکلۆری کورد زیندوو کاتەوە و یا زیندوویان ڕاگرێ. نەک هەر ئەوەش بەڵکوو قووڵی و دەوڵەمەندی زمانی کوردی نیشان بدا.

    هەزاران وشە ڕووبارێکی گەش و ڕوون وەڕێ دەخەن.

    هەزاران وشە دیکشنییرێکی دەوڵەمەند دروست دەکەن.

    سەدان وێژە و مەتەڵ و مێتافۆر و بەیت دێنە ناودەق و نێواندەقییەکی دەوڵەمەند دروست دەکەن.

    ئەم ڕۆمانە دەبێ وەک دەرس لە وانەی زمانناسی و فۆلکلۆردا بکوترێتەوە.

    هاوارەبەرە و میرزا پێمان دەڵێن کە زمانی کوردی کەوشەنێکی بەرفراوانە و کایەی زمانی ئەدەبی و فەلسەفی بە هاسانی مومکینە، ئەگەر نووسەر زمانی کوردی بزانێ.
    هاوارەبەرە و میزا تەنیا بەهانەن کە بە ئەو منداڵانەی‌ شار و زانکۆ کە پێیانوایە زمانی گوند زمانی ئەدەبیات نییە، بڵێی و بسەلمێنێ کە زمانی گوند و زمانی فولکلۆری کوردی چەندە چەندە دەوڵەمەندە و دەبێ هەموو قوژبنی گوند و دێیان بگەڕێین و ئەو زمانە بپارێزین.
    نموونە:
    “مەسەلەیە دەڵێن بەفر‌ ناردی خوازبێنی ئاڵەکۆکێ. ئاڵەکۆک کوتی بە بەفری بڵێن سەبرێکم لێ بگرێ با یاڵ و بژم بێنمەوە. بەدەورەی خۆمدا بێم جا ئەو دەمی چۆنی بوێ وا دەکەم.

    هێستا ئاڵەکۆک یاڵ و بژی نەهێنابۆوە بای وەعدە هەڵی کرد. بەفر ناردییە لای ئاڵەکۆک و کوتی پێی بڵێن
    ئاڵەکۆکەی پرچنە
    چۆرچۆرەم کەوتە بنە
    چ بکەم لەو ماڵ و ژنە”

    ڕەوایەت و گێڕانەوە و ڕوانگەی جێندێری بۆ کاتێکی دیکە، بەڵام تەنیا بڵێم کە ڕۆمانەکە لەو شوێنانەی بە ناخی ئینساندا شۆڕ دەبێتەوە زۆر شاعیرانە و نەرمە، وەک کاتی مەرگی کارەکتەرەکان، یا ڕەنگدانەوەی خۆشەویستی و ئەوین لە دەقدا.

    ژمارەی لاپەڕە

    ١٨٣-٢٢١

    چاپ

    دووهەم

    بابەت

    ڕۆمان

    چاپەمەنی

    خانی

    نقد و بررسی ها

    نقد و بررسی وجود ندارد.

    افزودن نفد و بررسی

    نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

    کانال تلگرام ما را دنبال کنید
    سبد خرید

    سبد خرید شما خالی است.

    ورود به سایت
    هاوارەبەرە و میرزا

    430,000 تومان

    موجود در انبار