- کتێب : هەژار بۆ کوردستان
- نووسەر : هەژار موکریانی
کتێب دیوانی شیعری ھەژار بۆ کوردستان تەنیا کتێب شێعر هەژار موکریانیە
پێشەکی بۆ سێهەمین چاپ
ئەم دیوانە جگە «ئاڵەکۆک»و «خەیام» و «مەم و زین» و ناوئاخنە بە بەندەکانی «شەڕەفنامە» و «هۆزی گاوان»، دەکرێ بێژم زۆربەی زۆری ئەو هەڵبەستانەی تێدایە کە لە ساڵی 1948ی میلادەوە، گا-گا بە هۆی ڕووداوێکی سەرنج ڕاکێش، یا خۆ هەروا بە ئارەزوو، درەنگ یا زوو، تاک وتەرا، هۆنیومن و نووسیومنەوە.
بۆیەش وتم زۆربەی زۆر و ناڵێم هەموو، چونکە کەرتێکم لێ ئاوەکی بوون و بۆم نەلواوە هەرچییەک بە پەرژ و بڵاویی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی بڵاودا بڵاو بوونەوە هەموویان بەسەر گرمەوە.
ئەنجار بە هۆی کۆسپ و گرێی ژینی دژوار و نالەبار، جار و بارە دەستەوارێک کراونە چاوگەی ئاگر و بوونە مشکی.
چەند بڕێکیش بەر لرفەی لافاو کەوتوون و توون بەتوون چوون.
پەڕ-پەڕێکیش بە ونجڕ- ونجڕ کراوی، بە دەم ڕەشەبادا دراون و هیچیانم لە بیر نەماون.
کۆمایەکیش هەروا ماون و چاوەچاون بێنە بەرچاو؛ تا هاوزمانانی کوردم چاوێکیان پێدا بخشێنن.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.