- کتێب : سەرجەم و کۆی شیعر و پەخشانی هێمن موکریانی
- شاعیر : هێمن موکریانی
شاعیر، شینی یەکجار زۆر دیوە، بەڵام شادی و کامەرانی بە دەگمەنیش نەدیوە و دەزانێ شادی ھەیە، زۆر کەس لە گەڵیا ڕاز و نیاز دەکەن، بەڵام ھێمنی خەمبار ھەر نەیدیوە، لە لای ھەر وەکوو نامۆیەکە، وەکوو دوژمنێکە، بۆ ماوەیەکی کەمیش ڕوو لەو ناکات. مامۆستای بەڕێزمان شێعرە تەڕ وناسکە جوانەکانی، زۆربەی زۆری بە خەم زاخاو داوە، خەم کاری زۆری تێکردووە، بۆیە بە ھیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی لە شەپۆل لابدات. ھێمن شاعێری گەل، شاعێری عیشق و ئازادی، دڵە گەورەکەی ھەتا ئەو ڕۆژەی لە لێدان کەوت، بۆ گەلەکەی و ئازادی نیشتمان لێی دا.
نموونەی شیعری
وەرە نـێـو بـاوەشـی گـەرموگـوڕ و پــڕ تـاســە و مـەیـلـم ڕەدیفیش تێک بچێ، پێم خۆشە من دەستم لە مەمدا بێ
هنوز بررسیای ثبت نشده است.