- کتێب : کەسایەتی نۆکەر
- نووسەر : نەبەز گۆران
لە پاش دروستبوونی حیزب، ھێزی ئەم دامەزراوەیە دەبینرێت، کە ھێزەکەیی و ئاستە جەماوەرییەکەی دەردەکەوێت، ئیدی دیدگای خێڵگەرایی، ناوچەگەرایی، تەریقەگەرایی، خۆی دەخزێنێتە ناو حیزبەوە. حیزب لەو بیرۆکەیە دەردەچێت بکرێتە سەرزەمینێک بۆ سەرلەنوێ خودھوشیاری مێژوویی و کۆمەڵایەتی، سەرلەنوێ تێگەیشتن لە منی کورد، سەرلەنوێ دروستکردنی کەسایەتی نوێ، لە بەرامبەر ئەویتری سەردەستەی ئاغا و باڵادەستدا، حیزب چەندین ئەرک و فۆرمی دیکە لەگەڵ خۆی باردەکات و، جۆرێک لە شێواندنی دامەزراوەی لێ دەکەوێتەوە و، گوتارەکەشی دەبێتە گوتارێکی ساختەی ئایدۆلۆژی.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.