- کتێب: مان و نەمان
- نووسەر: کامران حامیدی
”مان و نەمان” ڕۆمانێكی پڕاوپڕ لە جوانیی زمان و ڕستەبەندیی و زاراوە و ئیدیومی كوردییە كە دەكەوێتە خانەی ڕۆمانە نەریتی و سوننەتییە بەنرخەكانی ئەو چەند ساڵەی دوایی ئەدەبیاتی كوردی كە پێموابێ ئەو دنیایەی خولقاندووە وا چێژ بە خوێنەری كورد ببەخشێ و سەرنجی ڕابكێشێ بۆ لای بەشێك لە مێژوو و بەسەرهاتی ئەم وڵاتەی خوێنەرەكەی تێدا دەژی. مان و نەمان ڕۆمانێکی مێژووییە، مێژووی شەڕی یەکەمی جیهانی کە ڕووسەکان و تورکەکان و فارسەکان چۆنیان لەگەڵ کوردەکان هەڵسوکەوت کردووە و کوردەکانیش چۆن لەو مەیدانە یارییان کردووە. کامران حامیدی بابەتێکی مێژوویی دەکاتە هەوێنی ڕۆمانەکەی و ئاوێتەی خەیاڵ و هزری خۆی دەکات و بێ لایەنانە دەیگێڕێتەوە. خوێنەرێک کە حەزی لە دڕامێکی بەهێز، دیمەنگەلێکی سیحراوی و هەروەها مێژووی وڵاتەکەی بێ، چێژ لەو ڕۆمانە وەردەگرێت. زمانی مان و نەمان، زمانێکی پاراو و ڕەسەنە. مان و نەمان پڕە لە کەسایەتیی جێگای سەرنج. دیالۆگ و تەوسیفی سروشت و دیاردە سروشتییەکان بەشێکن لە تایبەتمەندییەکانی ڕۆمانی مان و نەمان.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.