- کتێب : مەزرای ئاژەڵان
- نووسەر : جۆرج ئۆروێل
- وەرگێڕ : شیما ئیبراهیمی
مەزرای ئاژەڵان کورتە ڕۆمانێکە لە چیرۆکێکی گاڵتەجاڕیی سیاسیی پێکهاتووە و لەلایەن «جۆرج ئۆڕوێڵ»وە نووسراوە، ئەم ڕۆمانە باس لە کۆمەڵێک ئاژەڵی نێو مەزرایەک دەکات کە لە دژی خاوەنی مەزراکەیان یاخیبوون بەرپا دەکەن، بەمەبەستی دروستکردنی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا هەمووان یەکسان و دڵخۆش و ئازاد بن. لەکۆتاییدا کۆمەڵێکیان لەژێر دەستی سەرۆکێکی دیکتاتۆر و زۆردار بەناوی ناپلیۆن خیانەت لە یاخیبوونەکەیان دەکەن و باروودۆخی مەزراکە بەرەو خراپتر دەبەن.
مەزرای ئاژەڵان ڕەنگدانەوەی ڕووداوەکانی پێش شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧ و سەردەمی ستالینی یەکێتیی سۆڤیەتە. ئۆروێڵ، سۆسیالیستێکی دیموکرات و ڕەخنەگری جۆزێف ستالین بووە و دوژمنایەتی ستالینیزمی ئاڕاستەی مۆسکۆ کردووە و لەم ڕۆمانەدا بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە و چەپەڵانە باسی یەکێتیی سۆڤیەتی کردووە.
ئۆروێڵ لە نامەیەکیدا کە بۆ ئیڤۆن داڤێت نووسیوە، مەزرای ئاژەڵانی وەک چیرۆکێکی تەنزئامێز لە دژی ستالین وەسف کردووە و هاوکات لە وتارێکیدا بەناوی بۆچی دەنووسم لە ساڵی ١٩٤٦ـدا ئاماژەی بەوە داوە کە مەزرای ئاژەڵان یەکەم کتێب بووە بە هەموو بیرییەوە هەوڵیداوە تێیدا مەبەستی سیاسی و هونەری تێکەڵ بە یەکتر بکات و کۆیان بکاتەوە.
نقد و بررسی وجود ندارد.