- کتێب : مەولانا خالید لە ژێر سێبەری منارەیەکدا
- نووسەر : نەبەز گۆران
ڕووناکی شەمعەکە چاڵوچۆڵی سەر ڕوخساری دیاری دەکرد. ڕوخسارە باریکەکەی و شێوەی دانیشتنەکەی، کە هەر لە سوژدەبردن دەچوو، هێندەیتر سەرنجی ڕادەکێشا. جارجارە پەڕنووسەکەی کە ڕەنگێکی شینی تۆخی هەبوو، دەکرد بە قوتووی مەرەکەبەکەدا و دەریدەهێنایەوە و هەواڵی چەند وشەیەکی سەنگین و ڕێزدارانەی پێبوو. پاشان یەواشێک بە دوو پەنجە باریکەکەی دەیگووشی و بەشی سەرەوەی پەڕنووسەکە خۆی خواردەکردەوە و دەنووسا بە مەچەکییەوە ئینجا دەیخستە سەر کاغەزەکە و بە ئەسپایی پیتێکی دەنووسی…
نقد و بررسی وجود ندارد.