- کتێب : میترا خودای شاراوە
- نووسەر : مارتین ڤێرمازێرن
- وەرگێڕ : تاهیر قاسمی
کوردستان لانکەیەکی گرینگی میترایییە و ئایینی میترا لە ڕاستیدا دایکی زۆربەی هەرە زۆری دینەکانی ڕوژئاوای ئاسیا و ئورووپایە. کورد ڕۆڵی گرینگی لە خوڵقاندن،گووران و پەرەدان بەو دینە هەبووە. دۆزینەوەی کۆنترین بەڵگەی پێوەندیدار بە میتراپەرەستی لە کوردستان کە هەر لەم کتێبەدا ئاماژەی پێکراوە، ڕەنگدانەوەی ئایینەکە لەنێو بەیت و چیرۆک و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی کورددا، لەسەر شوێنەوارە مێژووییەکانی دۆزراوە لە کوردستان و لەنێو ئایینە کەونارەکانی کورد وەک ئێزدی، یارسان، کاکەیی، شەبەک و عەلەوی شاهیدی ڕاستگۆی ئەم ڕاستییەن…
هنوز بررسیای ثبت نشده است.