- کتێب : بیرەوەرییەکانم
- نووسەر : مووسا عەنتەر
- وەرگێڕ : محەمەد عزەدین
مووسا عەنتەر؛ پارێزەر، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس، نووسەر، خاوەنکار و کەسایەتییەکی دیاری ناو هەردوو کۆمەڵگەی کوردی و تورکی بووە. گشت ئەمانە وایان کردووە کە پەیوەندی و بەرکەوتەی لەگەڵ خەڵکانێکی زۆر و جۆراوجۆر لە ئاست و پلە و پێگەی جیاوازدا هەبێت و خۆشبەختانە بەشی زۆری بیرەوەرییەکانی لە گشت ئەوە بوارانەدا بە زمانی تورکی بۆ مێژوو تۆمار کردووە. بۆچی بە زمانی تورکی؟ موسا عەنتەر خۆی لە کتێبی “بیرەوەرییەکانم”دا هۆکاری ئەمەی ڕوون کردووەتەوە. بەشی زۆری خوێنەرانی باشوور و ڕۆژهەڵات هەروا لە دوورەوە موسا عەنتەریان ناسیوە و خۆشویستووە و بە هۆی نەزانینی زمانی تورکییەوە نەیانتوانیوە ڕاستەوخۆ بیرەوەرییەکانی بخوێننەوە و ئاشنای ژیانی بن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.