- کتێب : نووسین به ئاوی خۆڵەمێش
- نووسەر : شێرکۆ بێکەس
ئیمپەراتۆری شیعری جیهان وەک خۆی دەڵێ لە وڵاتی بێ وڵاتدا لە دایک دەبێ و لە دووکەڵدا چاوی دەپشکوێ و لە دەسڕێژدا گوێچکەکانی دەکرێنەوە و بەدەم زریکەوە پێ ئەگرێ و هەرزەکاری وەک ئاوی ترساو ئەڕۆات و بە ئاوی خۆڵەمێش ژیانی خۆی دەنووسێتەوە و لە کۆتاییشدا لەگەڵ تەنیایی دەمێنێتەوە و پاش کوژانەوەی ئاگری جگەرەکەی تەنیایی، ئیمپەراتۆر بۆ هەتاهەتایە ئیتر ئەنوێ.
نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش ژیانی پڕ لە کەند و لەند و هەوراز و نشێوی کەڵەشاعیری کورد شێرکۆ بێکەس-ە، بێکەس لەم کتێبەدا قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی خۆی بە زمانێکی ساکار و شیرین هێناوتە سەر کاخەز،
ئەم کتێیە تەنیا ژیاننامەیەک نیە بەڵکو مێژوویەکە لە دۆخی ئاڵۆزی کوردستان لەسەردەمی ژیانیدا و هەزاران چیرۆکی سەیری ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.