- کتێب : سێبەری ئەوین
- نووسەر : محەمەد ئوزون
- وەرگێڕ : فاروق ڕوستەمی
سێبەری ئەوین ڕومانێکی مێژوویی، کۆمەڵایەتی و حیماسییە، چیرۆک و بەسەرهاتی مەمدووح سەلیم بەگ ڕووناکبیری کورد و بەشێکە لە چارەنووسی پڕ کارەساتی گەلی کورد (شۆڕشی ئاگری).
کەسایەتی سەرەکی ئەم ڕومانە مەمدووح سەلیم بەگە.
مەمدووح سەلیم بەگی وانی کە لە هەندێ شوێندا بە نێوی نهێنی ئەسکەندەر بەگ دەیناسن لە شاری وان لە داییک بووە خوێندنی سەرەتایی هەر لەوێ تەواو کردووە و خوێندنی باڵای لە بەشی فەلسەفە و ڕامیاریدا لە ئەستانبوول دوایی هێناوە، زمانی فەرانسەیی زانیوە و ئەرمەنیشی لە هاوڕێیە ئەرمەنییەکانی فێر بووە، وێژە و ئەدەبی کوردی بە باشی زانیوە، پێوەندی لە گەڵ ڕووناکبیرانی کورد و ئەرمەنی و تورکدا بووە، بە تایبەتی کوردانی ئەستانبووڵ وەکوو بەدرخانییەکان، نەهرییەکان، بابانەکان، بنەماڵەی جەمیل پاشا و کەسایەتیگەلێ وەکوو عەبدوڵا جەودەت….
هنوز بررسیای ثبت نشده است.