- کتێب : شەنگەسوار (سەرجەمی بەرهەمەکانی سوارە ئێلخانی زادە)
- شاعیر : سوارە ئێلخانی زادە
- کۆکردنەوە : عومەر ئێلخانی
- ئامادەکردن و پێداچوونەوە: سەلاحەددین ئاشتی
سوارە ئیلخانی زادە بە سێھەم کەس و سوارچاکی شیعری نوێی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دێتە ئەژمار. ساڵی ١٩٦٢–١٩٦٣ «شار»ی لەسەر کێشی (کەژاڵێ)ی ھاوار خوڵقاند و بەم شێوەیە دەستی بە گوتنی شیعری ئازاد کرد. شیعری شار باس لە جیاوازیی کۆمەڵگای شار و لادێ دەکا. دوا بە دوای ویشدا شیعرەکانی خەوەبەردینە، شەنگەسوار و کچی بەیان و… دادەنێ. سەرەڕای ئەوەی ناوەرۆکی بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی بەدڵ نەبوو و لەلایەن ناسیاوەکانییەە کەوتە بەر تەوس و توانجێکی زۆروە لە ڕادیۆ تاران دەستی بەکار کرد و بەرنامەی تاپۆ و بوومەلێڵی نووسی و پێشکەشی کرد، ئەم بەنامەیە بۆ ماوەی چەن ساڵ بەردەوام بوو و دواتر لە کۆی کتێبەکدا کۆ کراوە و ھەنووکە بە دەنگیش چەند ئەڵقەیەکی لەبەر دەستە. سوارە کوڕی عەشیرەت بوو و لە سەردەمێکدا دەژیا کە بیری کوردایەتی لە موکریان پەرەی سەندبوو و لە شیعردا ڕەنگی دابۆوە، ھەروەھا ژیانی غەریبی و تێکەڵ بوون لەگەڵ ڕووناکبیرانی کوردی ئەو سەردەمە ھەوێنی ئافراندنی بەرھەمەکانی بوون.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.