- کتێب: شەرەفنامە
- نووسەر: میر شەرەفخانی بدلیسی
- وەرگێڕ: هەژار موکریانی
کوردەکان ئەگەر ئاکارێکی ناپەسندیان هەبێ، هەر ئەوەندەیە: کەسیان سەر بۆ کەسیان ناچەمێنێ و بۆ یەکتر نایەنە بەرکەمەند و هەر وەک تاکە-تاکە، هەر کەسە بیر لە سەربەرزی خۆی دەکاتەوە، بە تێکڕایی بیر لە سەربڵندی تێکڕایی ناکەن و پشتی یەکتری ناگرن و نابنە یەک. دەربارەی ئەم ئاکارە نالەبارەیانەوە مامۆستای زانا مەلاسەعەدەدین کە فێرکاری سوڵتان مرادخانی خوالێخۆشبووە، لە ناو مێژووە تورکیەکەیدا- کە بۆ عوسمانیانی داناوە- لە مەڕ کوردیشەوە دواوە و دەڵێ: هەموو کوردێک بۆ خۆی سەربەخۆیەکە و ئاڵای ملهوڕی و زۆرداری بەرز کردۆتە و لە ناو ئەو شاخ و کێوانەدا بە سەربەستی دەژی. ئەگەر سەرەنج بدەیە باری یەکدیگیری و هاوبیری و هاوکارییانەوە، تەنیا لە شادەو ئیماندا نەبێ لە هیچ شتی تردا یەکتر ناگرنەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.