- کتێب : تیۆریی کۆمەڵایەتیی هاوچەرخ
- نووسەر : سەعید شەمس
کۆمەڵناسی بەرهەمی مۆدیرنیتەیە و لە دۆخێکی مەزنی ڕووناکبیری و گۆڕانی ژێروبانکەری کۆمەڵایەتیدا کە بە تەواوی جیهانی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەورووپای لە ناو برد، لە دایک بوو. دژواری و تایبەتمەندیی کۆمەڵناسی بەم جۆرەیە کە ئێمە ناتوانین لە سەکۆی زانیارییە پراکتیکی و خوێندنەوە ئەزموونییەکانەوە ڕاستەوخۆ بەرەو دنیای کۆمەڵایەتی و تیۆریی کۆمەڵایەتی هەنگاو بنێین. تیۆری بۆ کۆمەڵناسی لە سەر بنەمای پێناسەی خودی تیۆریی گشتگیرە و گرینگیی بنەڕەتیی هەیە بۆ هەموو ئەو بوارانەی کە کۆمەڵناسان تیایدا کار و توێژینەوە دەکەن.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.