- کتێب : شانشینی ئەگباتان
- نووسەر : نەبەز گۆران
ئەم ڕۆمانە گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی ماددەكان، قۆناغی پاشا دیوكیس(دیاكۆ) پاشا كیاكسار و پاشا ئاستیاگ. لەم ڕۆمانەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو شوناسەی 2720 ساڵ پێش ئێستا لەم سەرزەمینەدا خۆی تەحقیقكرد و سەرلەنوێ مانای بە ماڵ و بوونی مرۆڤی كورد بەخشییەوە. ئەم ڕۆمانە بەشێکی زۆری ڕووداوەکان و کارەکتەرەکانی لەناو واقیعی مێژووییدا بوونیان هەیە، لەگەڵ ئەوەدا ناکرێت وەک مێژوویەکی تەواو تەماشا بکرێت و دەکرێت وەک هەوڵێک لەناو دونیای ئەدەبدا پێناسە بکرێت. لەم کتێبەدا باس لەو ناکۆکی و ململانێ ناوخۆییە دەکات کە دەبێتە هۆکاری ڕووخانی خەونی لەمێژینەی کوردەکان، ئەویش بوونی دەسەڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.